
* نه‌وژین
هه‌ڵسوڕاوێكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان باس له‌وه‌ده‌كات حزبه‌كه‌ى له‌و پۆستانه‌ى كه هه‌یه‌تى له پارله‌مان و حكومه‌ت دا، به‌رێژه‌ى 30%ى لێداوه به ژنان.
په‌روین حه‌سه‌ن، ههڵسوراِوى بزهتنهوهى گۆڕان كه له‌سه‌ر لیستی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمانى هه‌رێمه، به سایتی (زه‌مه‌ن پرێس)ی راگه‌یاندوه: حزبه‌كه‌ى له پارله‌مان و حكومه‌تیشدا رێژه‌ى 30%ى تایبه‌ت كردوه بۆ ژنان.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه كه ئه‌گه‌رچی رێژه‌كه له تموحی ئه‌واندا نیه و به كه‌می ده‌زانن، به‌ڵام وتوشیهتى كه ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌یان كردویه‌تى وایكردوه حزبه‌كانى تریش چاو له‌وان بكه‌ن له پێدانى پۆست به ژنان.
هاوكات كاوه عه‌بدوڵڵا، رێكخه‌رى ژورى حكومه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، باسی لهوهكردوه كه بزوتنه‌وه‌كه‌ى 7 ژنى وه‌كو به‌ڕێوبه‌رى گشتى و راوێژكار له حكومه‌ت ده‌ستنیشان كردوه، كه چوار له‌وان له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ئه‌و سیانهكهى دیكه له وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و كشتوكاڵ و پلاندانانن.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى ساڵی 2009ى پارله‌مانى كوردستان وه‌كو فراكسیۆنێكى پارله‌مانى به‌شدارییكرد و پاشان خۆی وه‌كو حزبێكى سیاسی ناساند، سه‌ره‌تا بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن بو، به‌ڵام له دو كابینه‌ى پێشوى حكومه‌ت دا له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و لایه‌نه‌كانى دیكه، چوه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌وه و پێكه‌وه كابینه‌كانى حكومه‌تیان پێكهێنا.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان