ژنێکی کورد دەبێتە یەکێک لە کاریگەرترین ژنانی سەرکەوتوی کەنەدا
ھەواڵ
2026/09/16 , بینین : 4


* نەوژین

هێرۆ موهتەدی، ژنێکی کوردی تەمەن ٥٣ ساڵی خەڵکی بۆکانە، پاش ٢٣ ساڵ کارکردن و خزمەتکردن وەک جێگری بەڕێوەبەری گەورەترین کۆمپانیای خانوبەرە لە کەنەدا، لەلایەن کۆمپانیای (WXN Media)ـوە وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنی کاریگەر و سەرکەوتوی ئەو وڵاتە دیاری کرا.

لەبارەی وەرگرتنی ئەم ناسناوەوە، هێرۆ، دەڵێت: ئەم ناسناوە وەک ژنێکی کورد مانایەکی تایبەتی هەیە، هیوادەخوازم ببێتە پەیامێک بۆ ژنانی گەنج کە ناسنامە و ئەزمونەکانیان بکەنە هێز بۆ سەرکردایەتی، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم خەڵاتە بەرپرسیارێتییە بۆ رەخساندنی دەرفەت و کردنەوەی دەرگا بۆ ژنانی دیکە.

ئەم پڕۆگرامە کەنەدییە زیاتر لە ٢٠ ساڵە بەردوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە١٨٠٠ ژنی سەرکەوتوی لە بوارە جیاوازەکاندا لەلایەن لیژنەیەکی سەربەخۆوە خەڵات کردوە.

زۆرترین بینراوەکان