ئەو پیاوەی لە سلێمانی ژنەکەی کوشت و خەزوری بریندار کرد؛ دەستگیرکرا
ھەواڵ
2026/08/04 , بینین : 57


* نەوژین

شەوی رابردو لە سلێمانی، پیاوێک دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزوری کرد، بەهۆیەوە هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا و خەزوریشی بریندارە، لەدوای روداوەکەش پۆلیس بەپێی دو ماددەی یاسایی دەستگیری کرد.

روداوەکە کاتژمێر هەشت و نیوی ئێوارەی شەوی رابردو (٣ـی ئابی ٢٠٢٦)،  لە گەڕەکی کوردسات، رویدا، پیاوەکە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گوللەی کرد، لە ئەنجامدا، هاوسەرەکەی بەناوی 'فاتیمە ئیبراهیم'، تەمەن ٤٠ ساڵ و دایکی دو مناڵەکەی، بریندار بو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی دوای سێ کاتژمێر گیانی لەدەستدا و خەزوریشی کە تەمەنی ٧٢ ساڵە و پیشەی کرێکاریە، بە سەختی بریندار بو و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە 'نەوژین' دەستی کەوتون، روداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانی بوە، ئەو دو هاوسەرەکە دۆسیەیان لە دادگا بوە بۆ جیابونەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایشی کرد: لەدوای روداوەکە پیاوەکە لەلایەن پۆلیس و بەپێی ماددەی (٤٠٥/٣١) بۆ هێرشکردن و بریندارکردنەکە و ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ تاوانی کوشتنەکە راگیراوە.

زۆرترین بینراوەکان