* نەوژین
لە مێژوی خوێندنی باڵای عێراق دا بۆ یەکەمجار، ژنە ئەکادیمییەکی کورد وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ پێدانی متمانەی ئەکادیمی بە پڕۆگرامەکانی خوێندن دەستنیشان کرا.
پ.ی.د. هەناو حەسەن، راگری کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی سلێمانی، دوای تەواوکردنی خولێکی درێژخایەن و سەرکەوتن لە تاقیکردنەوە تیۆری و پراکتیکییەکاندا، کرایە نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ پێدانی متمانەی ئەکادیمی و وەک هەڵسەنگێنەری پێدانی متمانە دەستنیشان کرا.
ئەم ئەنجومەنە چوار ساڵ جارێک نوێ دەکرێتەوە و بڕیار لەسەر بەخشینی متمانەی ئەکادیمی بە بەش و کۆلێژەکانی زانکۆکان دەدات بەپێی ستانداردە جیهانییەکان، دکتۆر هەناو یەکەم ژن و یەکەم نوێنەری هەرێمی کوردستانە دەچێتە ئەم ئەنجومەنەوە.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان