ژنێکى کورد وەک ئەندامى یەکێتى ناوەندى کانۆى عێراق هەڵبژێردرا
ھەواڵ
2026/08/02 , بینین : 61


* نەوژین

پ.ی.د. شۆخان عومەر، مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی، وەک ئەندامی یەکێتیی ناوەندی کانۆی عێراق هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنی ناوبراو بە بەدەستهێنانی ١٩ دەنگ بو لە کۆی ٢١ دەنگی دەستەی گشتی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە کۆی ١٦ ئەندامی یەکێتییەکە، تەنها دویان ژنن؛ شۆخان عومەر وەک ئەندام بەرپرس دەبێت لە چالاکییەکانی کچانی یەکێتییەکە.

یەکێتیی ناوەندی کانۆی عێراق، دامەزراوەیەکی وەرزشیی فەرمیی نیشتمانییە و سەر بە کۆمیتەی ئۆڵۆمپیی عێراقە؛ بەرپرسە لە سەرپەرشتیکردن، گەشەپێدان و رێکخستنی کێبڕکێکانی یاریی بەلەملێدان (کانۆ و کایاک) لەسەر ئاستی وڵات، هەروەها دروستکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا.

زۆرترین بینراوەکان