کچانی سوریا بونە پاڵەوانی رۆژئاوای ئاسیا؛ گۆڵپارێزە کوردەکە خەڵاتی باشترینی بەدەستهێنا
رەنگاڵە
2026/07/31 , بینین : 48


* نەوژین

هەڵبژاردەی کچانی تازەپێگەیشتوی سوریا (خوار ١٧ ساڵ) نازناوی شەشەمین خولی پاڵەوانێتیی یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیایان بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان (٤-٣) لە هەڵبژاردەی لوبنانیان بردەوە.

یاریی کۆتایی لە یاریگای "ئەمیر محەمەد" لە شارۆچکەی زەرقای ئوردن بەڕێوەچو، کاتی ئاسایی یارییەکە بە یەکسانبون بە دو گۆڵ (٢-٢) کۆتایی هات. 

لە قۆناغی لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سوریا؛ میدیا شەوکەت، رۆڵی سەرەکی بینیی لە یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکە بە گەڕاندنەوەی دو پێناڵتی؛ میدیا حسێن، کە کوردە و خەڵکی شاری قامیشلۆیە لە رۆژئاوای کوردستان، لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پێبەخشرا.

ئەمە دوەم نازناوی مێژویی هەڵبژاردەی کچانی تازەپێگەیشتوی سوریایە لەم پاڵەوانێتییەدا، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣ـشدا نازناوێکی هاوشێوەیان بەدەستهێنابو.

زۆرترین بینراوەکان