چوار ژن کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان
ھەواڵ
2026/07/24 , بینین : 46


* نەوژین

٦ کاندید لە کێبڕکێدان بۆ جێگرتنەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە پۆستی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەنێویاندا ٤ ژن هەیە.

بڕیارە ١ـی ١ـی ٢٠٢٧، سکرتێری نوێی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەستبەکاربێت، بەپێی سیستەمی کۆمەڵەکە، لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە دەبێت دەستبکرێت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سکرتێری نوێ.

تائێستا ٦ کەس بە فەرمی داواکارییان بۆ ئەم پۆستە پێشکەشکردوە، کە چواریان ژنن و پێکهاتون لەمانەی خوارەوە:

* ریبیکا گرینسپان (کاندیدی کۆستاریکا):

سکرتێری گشتیی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (ئۆنکتاد)ـە، هەروەها پێشتر پۆستی جێگری سەرۆکی کۆستاریکای هەبوە.

* ماریا فێرناندا ئیسپینۆزا (دیپلۆماتکاری ئێکوادۆری):

سەرۆکایەتی خولی ٧٣ـی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکانی کردوە و پێشتریش هەردو پۆستی وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری لە وڵاتەکەیدا وەرگرتوە.

* میشێل باشێلێت (سەرۆکی پێشوی چیلی):

دوجار پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی وەرگرتوە، هەروەها لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ بوە.

* کارۆلین رۆدریگێز بێرکێت (کاندیدی گویانا):

نوێنەری هەمیشەیی وڵاتەکەیەتی لە نەتەوە یەکگرتوەکان. پێشتر وەزیری دەرەوە بوە و ئەزموونێکی زۆری لە کارە حکومی و دیپلۆماسییەکاندا هەیە.

هاوکات دو لە کاندیدەکانیش پیاون و پێکهاتون لە:

* رافائیل گرۆسی (کاندیدی ئەرجەنتین):

بەڕێوبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمە.

* ماکی سال (سەرۆکی پێشووی سەنیگال):

لەنێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٤ سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردوە.

زۆرترین بینراوەکان