قەزای پشدەر؛ برایەک خوشکەکەی کوشت
ھەواڵ
2026/07/18 , بینین : 104


* نەوژین

لە ناحیەی هێرۆ لە قەزای پشدەر، برایەک خوشکەکەی کە دایکی دو مناڵە کوشت و دوای روداوەکەش خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد.

روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رویداوە، بەپێی زانیاریەکان لەدوای دروست بونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان، براکە بە دار لە سەری خوشکەکەی داوە و بەهۆیە گیانی لەدەستداوە.

ژنە کوژراوەکە تەمەنی ٣٣ ساڵ بوە، هاوسەرگیری کردوە و دایکی دو مناڵ بوە، پۆلیس دەڵێت، دوای روداوەکە تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش کردوە و لە ئێستادا راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.

زۆرترین بینراوەکان