* نەوژین
لە خولی دوەمی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل دا، کە لە رۆژانی ١٩ و ٢٠ـی ئەم مانگە بەڕێوەچو، دو ژن خەڵاتی باشترینەکانیان بەدەستهێنا.
لە فێستیڤاڵەکەدا ١٩٤ فیلم پێشکەشکرابون، لەو ژمارەیە ١٥ فیلم بۆ کێبڕکێی کۆتایی هەڵبژێردران و لەلایەن لیژنەی دادوەرانەوە دەنگیان لەسەر درا؛ هەروەک ١٣ خەڵات بەسەر باشترینەکان دابەشکران، کە دویان بە ژنان بەخشران.
بەشێوەیەک، خەڵاتی باشترین سیناریۆ: ساکار عوسمان، بۆ کورتەفیلمی "دو دینار" وەریگرت، هاوکات ئارینا دڵشاد ـیش بوە براوەی خەڵاتی باشترینە خانمە ئەکتەر.
فیستیڤاڵەکە، لەلایەن دامەزراوەی ڤیم ـەوە بەڕێوەچو.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان