* نەوژین
ئاڵا تاڵەبانی، ژنە سیاسەتوانی کورد و ئەندامی پێشوی سێ خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمی وەک راوێژکاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ژنان دەستنیشانکرا.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردودا رەخنەی توند لە کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەگیرا بەهۆی نەبونی نوێنەرایەتیی پێویستی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا.
بڕیارە لەم پۆستە نوێیەیدا، ئاڵا تاڵەبانی، کار لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی حکومی بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان، پێداچونەوە و پێشنیارکردنی چاکسازی لەو یاسایانەی پەیوەندییان بە مافەکانی ژنانەوە هەیە و دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا بکات.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان