هەولێر؛ تەرمی ژنێک لەناو ئۆتۆمبێلێکی سوتاودا دۆزرایەوە
ھەواڵ
2026/06/14 , بینین : 45


* نەوژین

بەیانی ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای هەولێر، تەرمی ژنێک بە سوتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە، پۆلیس دەڵێت: "لێکۆڵینەوەی فەرمیمان دەستپێکردوە".

بەپێی رونکردنەوەی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کاتژمێر (٦:٠٠)ـی بەیانی ئەمڕۆ، ٢٠٢٦/٦/١٤، تەرمی ژنێک بە ناوی (د. ک. م) بە سوتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە سنوری ناحیەی دارەشەکران (ناوچەی زرارەتی) دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاندوە کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە کە راپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان و راپۆرتی پزیشکی دادی دەخرێتە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی هۆکاری راستەقینەی روداوەکە و چۆنیەتی رودانی ئاشکرا بکرێت.

هاوکات لەگەڵ راگەیەنراوە فەرمییەکەدا، لە سۆشیاڵ میدیا و لە زاری هاوڵاتییانی ناوچەکەوە گومانێکی زۆر لەسەر هۆکاری سوتانی ئۆتۆمبێلەکە دروستبوە، گومان دەکرێت روداوەکە بە ئەنقەست بوبێت.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا گومانلێکراوێک دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

زۆرترین بینراوەکان