*
نەوژین
لە قەزای چەمچەماڵ، کیژۆڵەیەکی تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی توندوتیژییەوە گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی سلێمانی دەڵێت: لەسەر روداوەکە دایک و باوکی دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزانی سلێمانی لەمیانی راگەیاندراوێکدا، دەڵێت: شەوی رابردو لە قەزای چەمچەماڵ کیژۆڵەیەکی تەمەن ٥ ساڵ کوژراوە.
دەشڵێت: دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتوە كە جەستەی مناڵەكە شوێنەواری توندوتیژی پێوەیە و بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
ئاشکرایشیکردوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر، تۆمەتباران (دایك و باوكی کیژۆڵەکە) بەماددەی (٤١٠) لەیاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە ڵیدان یان بریندارکردن یان ئەشکەنجەدان کە ببێتە هۆی مردن، راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە دەستیپێکردوە.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان