ئیدارەى راپەڕین پیاوان بەڕێوەی دەبەن و ژنان پەراوێزخراون
ھەواڵ
2026/03/03 , بینین : 49


* نەوژین

ئامارە کارگێڕییەکانی حکومەتی خۆجێیی راپەڕین ناهاوسەنگییەکی گەورە لە دابەشکردنی پۆستە باڵاکان لە نێوان هەردو رەگەزدا نیشان دەدەن، بەپێی بەدواداچونێکی نەوژین لە کۆی ٦٩ پۆستی باڵا لە سنورەکە تەنها دو پۆستیان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن.

ئەو دو پۆستەی لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن بریتین لە؛ د. پەیمان رەمەزان وەک سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و ساوێن ساڵح وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین، لە کاتێکدا سەرجەم پۆستەکانی دیکەی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارە و جێگرەکان و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لەلایەن پیاوانەوە قۆرخ کراون.

بەپێی پێوەرە ماتماتیکییەکان رێژەی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردانی ئەو دەڤەرەدا تەنها ٢.٩%ـە و لە بەرامبەردا پیاوان ٩٧.١%ـی تەواوی جومگە کارگێڕی و ئەمنی و دارایی و خزمەتگوزارییەکانیان بەدەستەوەیە.

ئەم داتایانە ئاماژە بەوە دەکەن، لە کەرتە هەستیارەکانی وەک ناوخۆ و دارایی و وەبەرهێنان و شارەوانییەکان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین هیچ ژنێک لە ئاستی بڕیاردا بونی نییە و پۆستەکان بە تەواوی لەلایەن پیاوانەوە بەڕێوە دەبرێن.

زۆرترین بینراوەکان