قەزای خەبات؛ ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2026/02/26 , بینین : 28


* نەوژین

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات، ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ لەسەر پردی کۆنی شارۆچکەکە خۆی فڕێدایە نێو ئاوەکە و بەهۆیەوە خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، لەبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە، دەڵێت: کاتژمێر ٢:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراینەوە کەوا ژنێک،  لەسەر پردی کۆنی خەبات خۆی فڕێداوەتە خوارەوە و دوای گەیشتنمان بە شوێنی روداوەکە توانیمان تەرمەکە دەربهێنین، بەڵام بەهۆی مانەوەی بۆ ماوەیەک لەنێو ئاوەکەدا، خنکابو.

دەشڵێت: تەرمی کۆچکردوەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری روداوەکە دەستیپێکردوە.

بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، ژنەکە ناوی (م. ق. خ)، تەمەنی ٥٥ ساڵ بوە.

 

زۆرترین بینراوەکان