* نەوژین
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرایکرد: لە ئێستادا ژنان ٣٨٪ـی مامۆستایانی هەڵگری نازناوی زانستی و ٤٣٪ـی مامۆستایانی یاریدەر لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن.
د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کرد: ئەم ئەنجامانە دڵخۆشکەرن، بەڵام ئامانجیان زیادکردنی ئەو رێژەیەیە، “چونکە ژنانی پسپۆڕ و شارەزای زۆرمان هەیە کە دەتوانن لە ناوەندە زانستییەکاندا رۆڵی کاریگەر بگێڕن”.
هەر لە میانی وتەکانیدا، کە لە دیداری کەزی پێشکەشیکردن، وەزیری خوێندنی باڵا، تیشکی خستە سەر ئاستی وەرگرتنی خوێندکاران و ئاشکرای کرد: رێژەی ژنان و کچان لەکۆی گشتی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە ٥٨٪، .
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان