کارەکانی یەکێتی ژنانی کوردستان راگیرا
ھەواڵ
2026/02/06 , بینین : 5

 

نەوژین

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری هەڵپەساردن و راگرتنی کارەکانی یەکێتی ژنانی کوردستانی داوە کە ئۆرگانی تایبەت بە ژنانی ئەو حزبەیە، هاوکات لاڤە حیکمەت بۆ رێکخستنەوەی کاروبارەکانی، کراوە بە سەرپەرشتیاری رێکخراوەکە.

بەپێی نوسراوێکی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە رۆژی ٤ـی ئەم مانگە دەرچوە، ئەو حزبە بڕیاریداوە بە راگرتنی کارەکانی یەکێتی ژنانی کوردستان، ئەویش پاڵپشت بە فەرمانێکی سەرۆک و مەکتەبی سیاسی حزبەکە.

هاوکات لە نوسراوەکەدا هاتوە کە لاڤە حیکمەت، بە سەرپەرشتیاری یەکێتی ژنانی کوردستان دانراوە بەمەبەستی رێکخستنەوەی کاروبارەکانی رێکخراوەکە.

لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم فاوەندەیشنە و هاوسەری پێشوی بافڵ تاڵەبانی- سەرۆکی یەکێتییە و کچی مەلا بەختیار- سەرپەرشتیاری پێشوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە.

یەکێتی ژنانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩١ لە سلێمانی دامەزراوە و رێکخراوی تایبەتمەندی یەکێتی نیشتمانی بوە بە پرسەکانی ژنانەوە.

زۆرترین بینراوەکان