نهێنیی تێکچونی خەو لە کاتی سوڕی مانگانەدا؛ کێشەکە تەنها هۆرمۆن نییە
رەنگاڵە
2026/01/16 , بینین : 13


* نەوژین

زۆرێک لە خانمان تێبینی ئەوە دەکەن کە چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی سوڕی مانگانە یان لەکاتی سوڕەکەدا، شەوان بە دیار کاتژمێرەوە بەخەبەر دەمێننەوە، توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە ئەمە تەنها خەیاڵ نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی راستەقینەیە لە جەستەدا.

نهێنییەکە لە کوێدایە؟

هۆکاری سەرەکی ئەم کەمخەوییە دەگەڕێتەوە بۆ یاریی هۆرمۆنەکان، لەم ماوەیەدا ئاستی هۆرمۆنی پڕۆجێسترۆن بە خێرایی دادەبەزێت، ئەم هۆرمۆنە لە کاتە ئاساییەکاندا وەک ‘حەبێکی خەوی سروشتی’ کار دەکات، کاتێک کەمی دەکات، مێشک ئارامییەکەی لەدەست دەدات.

کێشەکە تەنها هۆرمۆن نییە

توێژینەوە نوێیەکان تیشک دەخەنە سەر سێ خاڵی نوێ کە پێشتر کەمتر باسیان لێوە دەکرا:

* دەرکەوتوە لەو چەند رۆژەدا جەستەی خانمان کەمتر هۆرمۆنی "مێلاتۆنین" (هۆرمۆنی خەو) بەرهەم دەهێنێت. 
* جەستەی خانم لەم ماوەیەدا کەمێک گەرمتر دەبێت، بۆ ئەوەی بەباشی بخەوین، پێویستە جەستەمان فێنک بێتەوە، بەڵام ئەم بەرزبونەوەیە رێگر دەبێت.
* نیشاندەرەکانی هەوکردن لە جەستەدا بەرز دەبنەوە، ئەمەش وادەکات جەستە لە دۆخی ئامادەباشی ـدا بێت نەک حەسانەوە.

چۆن بەسەر ئەم شەونخونییەدا زاڵ ببین؟

بۆ ئەوەی خەوێکی ئارامت هەبێت، ئەم چەند هەنگاوە تاقی بکەرەوە:

* چونكە پلەی گەرمی جەستەت بەرزە، فێنککردنەوەی ژورەکە یارمەتی مێشکت دەدات زوتر بچێتە ناو خەو.
* خواردنی مۆز یان بادەم یارمەتی خاوبونەوەی ماسولکەکان و دەمارەکان دەدات.
* روناکی مۆبایل ئاستی مێلاتۆنین زیاتر دادەبەزێنێت، هەوڵبدە کاتژمێرێک پێش خەوتن مۆبایلەکەت دابنێیت.
* پیاسەیەکی کورت لە ئێواراندا، دڵەڕاوکێی هۆرمۆنەکان کەمدەکاتەوە.

زۆرترین بینراوەکان