هەولێر: ژنێکی دوگیان و هاوسەرەکەی لەلایەن برایەکیەوە کوژران
ھەواڵ
2025/12/30 , بینین : 172


* نەوژین

لە هەولێر ژنێک و هاوسەرەکەی لەلایەن برای ژنەکەوە بە گوللە کوژران؛ ژنەکە دوگیان بوە و بکوژیش دەستگیرنەکراوە.

روداوەکە درەنگانی شەوی رابردو لە کۆمەڵگای شاوێس لە هەولێر رویداوە؛ بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، بکوژ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی کوژراوەکان و بە دەستڕێژی گوللە کوشتونیەتی؛ هەر بەپێی زانیارییەکان گوماندەکرێت هۆکارەکەی پەیوەندیدار بوبێت بە کێشەیەک کە بەر لە نزیکی حەوت ساڵ لەنێوانیان هەبوە.

ئەو دو هاوسەرە بەر لە حەوت ساڵ ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە؛ ژنەکە تەمەنی ٢٦ ساڵ بوە و کاتی کوشتنی دوگیان بوە و کۆرپەکەیشی گیانی لەدەستداوە؛ پیاوەکەش تەمەنی ٣٣ ساڵ، هەروەک خاوەنی مناڵێکی دیکەی تەمەن ٤ ساڵن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی نەوژین؛ پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە، بەڵام تۆمەتبار لەدوای روداوەکەوە هەڵهاتوە و هێشتا دەستگیر نەکراوە.

زۆرترین بینراوەکان