لە ١٠ مانگی ئەمساڵدا ٦ ژنە رۆژنامەنوس روبەڕوی پێشێلکاری بونەتەوە
ھەواڵ
2025/12/06 , بینین : 133


* نەوژین

لە ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٦ ژنە رۆژنامەنوس روبەڕوی پێشێلکاری بونەتەوە و ٣٥ ژنە رۆژنامەنوسیش لەکارەکانیان دەرکراون، ئەمەش بەپێی ئامارێک کە دەست نەوژین کەوتوە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی پەیامنێران، تەنها لە ١٠ مانگی رابردوی ئەمساڵدا: ٦ ژنی رۆژنامەنوس روبەڕوی پێشێلکاری بونەتەوە، ٥ رۆژنامەنوسی ژن بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە بریندار بون، ٣٥ ژنە رۆژنامەنوسیش لە کارەکانیان دەرکراون.

هۆزان قادر، سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران، ئەم دۆخە بە مەترسیدار وەسف دەکات، سەرباری ئەوە باسلەوەدەکات: دەرکردنی بەشێک لە ژنە رۆژنامەنوسەکان بە بڕیاری شەخسیی بەڕێوەبەرەکانیان بوە.

هەروەک بەپێی ئاماری سەندیکای رۆژنامەنوسان، لە ئێستادا زیاد لە ١٥٠٠ ژن وەک رۆژنامەنوس لە مەیدانەکەدان.

زۆرترین بینراوەکان