سەرۆکی هەرێم: دڵنەوایی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی تەنها بە ‘دادپەروەری’ دەبێت
ھەواڵ
2025/11/25 , بینین : 34


* نەوژین

لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سەرۆکی هەرێم دەڵێت: داهاتوی کوردستان پەیوەستە بە تواناسازیی ئافرەتانەوە، جەختیشدەکاتەوە: هیچ پاساوێک بۆ جیاکاری و توندڕەوی قبوڵ ناکرێت و یاسا دەبێت سەروەر بێت.

لەمیانی راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی دەستپێکی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە ئازادی و یەکسانی و شکۆی مرۆیی تيايدا سەروەر بێت، دوپات ده‌كه‌ينه‌وه‌".

سەرۆکی هەرێم دڵنەواییکردنی خێزانی قوربانیان دەبەستێتەوە بە سەروەری یاساوە: "دڵنه‌وايى بۆ خێزانه‌كانيان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و رێگه‌گرتن لە دوبارەبونەوەی ئەم تاوانانە دەبێت".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتوە: "پاراستنی مافەکانی ئافرەتان کۆڵەکەیەکی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و پێشکەوتوە، بنبڕکردنی توندوتیژیش پێویستی بە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ، یاسای تۆکمە و هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کە رێز لە ئافرەت بگرێت".

نێچیرڤان بارزانی، جەختیشی کردوەتەوە: داهاتوی کوردستان، پەیوەستە بە تواناسازیی ئافرەتان و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کارایان لە هەمو بوارەکانی ژیاندا"، بەڵێنیشی دا بە هەمو هێزێکەوە روبەڕوی بیری توندڕەوی ببنەوە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە "هەمو ئافرەتێک تێیدا پارێزراو و ئازاد بێت".

 

 

زۆرترین بینراوەکان