ناو و ژمارەی دەنگەکانی ئەو ژنە کاندیدانەی بە دەنگی خۆیان دەرچون
ھەواڵ
2025/11/24 , بینین : 68


* نەوژین

بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٥ کاندیدی ژن توانیویانە بەبێ ئەوەی پشت بە سیستمی کۆتا ببەستن، کورسی پارلەمان مسۆگەر بگەن، ناو و ژمارەی دەنگەکانیان لە نەوژینەوە ببینە.

بەپێی ئەنجامی کۆتایی و فەرمی کۆمدیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٥ ژن توانیویانە بە دەنگی خۆیان و بێ کۆتا کورسی پارلەمان مسۆگەر بکەن.

ناوی کاندیدەکان، بەپێی ژمارەی دەنگەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛

١- سروە عەبدولواحید، (نەوەی نوێ)، سلێمانی؛ ٢١,٩٨٧ دەنگ.
٢- چیمەن حەمە، (پارتی دیموکراتی کوردستان)، هەولێر؛ ١٥,٢٦٤ دەنگ.
٣- زەینەب خەزعەل، (تەسمیم)، بەسڕە؛ ١٤,٣٨٧ دەنگ.
٤- مژدە مەحمود، (نەوەی نوێ)، سلێمانی؛ ١٤,٢٠٦ دەنگ.
٥- ئیڤان فایەق، (بابلیۆن)، کۆتای مەسیحیین؛ ١٣,١٣٧ دەنگ.

٦- عەلا عۆدە، (خزمەت)، زیقار؛ ١١,٤٨٤ دەنگ.
٧- هەیام عەبود، (عیمار و تەنمیە)، بەغدا؛ ١٠,٢٧٣ دەنگ.
٨- زەینەب جومعە، (سادقون)، بەغدا: ١٠,٠٠٩ دەنگ.
٩- زەهرا فازڵ، (بەدر)، دیوانیە؛ ٩,٨٨٦ دەنگ.
١٠- عالیە نوسەیف، (عیمار و تەنمیە)، بەغدا؛ ٩,٥٢٤ دەنگ.

١١- سوزان عەکلاوی، (تەسمیم)، بەسڕە؛ ٩,٢٩٩ دەنگ.
١٢- رەشا عەبدولحسێن، (عیمار و تەنمیە)، میسان: ٨,٩١٧ دەنگ.
١٣- ئەشواق نەجمەدین، (پارتی دیموکراتی کوردستان)، سلێمانی؛ ٨,٢١٤ دەنگ.
١٤- سیهام موسا، (عیمار و تەنمیە)، دیوانیە؛ ٧,٩٦٢ دەنگ.
١٥- هیند محەمەد، (عەزم)، سەلاحەدین؛ ٧,٥٧٦ دەنگ.

١٦- سروە محەمەد، (یەکێتی نیشتیمانی)، سلێمانی؛ ٦,٩٤٠ دەنگ.
١٧- زوحا رەزا، (دەوڵەتی یاسا)، دیوانیە؛ ٦,٩٣٠ دەنگ.
١٨- دیلان غەفور، (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)، کەرکوک؛ ٦,٨٦٥ دەنگ.
١٩- ئەحلام رەمەزان، (یەکێتی خەڵکی نەینەوا)، نەینەوا؛ ٥,٩٧٣ دەنگ.
٢٠- هەدیە جاسم، (سومەریون)، زیقار؛ ٥,٨٨٤ دەنگ.

٢١- زیکرا عومەر، (دەوڵەتی یاسا)، بەغدا؛ ٥,٤٠٤ دەنگ.
٢٢- وەحدە مەحمود، (تەقەدوم)، بەغدا: ٤,٧٩٠ دەنگ.
٢٣- سەفیە جەبار، (دەوڵەتی یاسا)، بەغدا: ٤,٧٦٦ دەنگ.
٢٤- سارە زێد، (سادقون) - میسان؛ ٤,٠٨١ دەنگ.
٢٥- بەرزی ئەزمەر، (رەوتی هەڵوێست)، سلێمانی؛ ٣,٦٥٤ دەنگ.

ئەم ئەنجامانە دەریدەخەن؛ دو ژنە کاندیدی کورد، زۆرترین دەنگیان لەنێو کاندیدە ژنەکانی عێراق هێناوە، هەروەک پارێزگای سلێمانی و بەغدا زۆرترین کاندیدی ژنیان هەیە کە توانیبێتیان بە دەنگی خۆیان دەربچن.

زۆرترین بینراوەکان