* نەوژین
ژنێکی کورد خەڵاتی ‘جیهانی جیاوازی’ـی پێبەخشرا، کە تایبەت بەو کەس و لایەنانەیە کە لەسەر پرسی بەهێزکردنی ژنان کاردەکەن.
هێرۆ وەکیل، خانمە چالاکی بواری ژنان بەهۆی کارەکانی لەلایەن رێکخراوی TIAWـەوە خەڵاتی ‘جیهانی جیاوازی’ـی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ پێبەخشرا، ئەو لە شاری هەڵەبجە دەژی و بەرپرسی رێکخراوی نوێ ـیە بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان و چالاکیەکانیان لە سنوری هەڵەبجە ئەنجامدەدەن.
خەڵاتەکە لەلایەن TIAW کە تۆڕێکی جیهانیی ژنانە و ئۆفیسی سەرەکیان لە واشنتنە، کار لەسەر بەهێزکردنی ئابوری ژنان لە جیهاندا دەکات، ساڵانە دەبەخشرێت بە کۆمپانیا یان رێکخراو یان کەسێک کە لەبواری بەهێزکردنی ژنان دا کاری کردبێت.
بۆ ئەمساڵ هێرۆ هاوشێوە لەگەڵ ٢٦ کەسی دیکە خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان