* نەوژین
هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای باری که‌سێتی له عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌و پاشکۆیه‌ی به "یاسای جه‌عفه‌ری" ناسراوه، بوه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌کی قوڵ له ناوه‌نده ژنان و مافپارێزه‌کاندا. ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر هۆشداری ده‌ده‌ن که ئه‌م یاسایه ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر مافه‌کانی ژنان له هه‌ردو عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
پاشه‌کشه‌یه‌کی مه‌ترسیدار له مافه‌کانی ژناندا
ئه‌شواق نه‌جیب، پارێزه‌ر و چالاکوان له بواری مافه‌کانی ژنان، ئاماژه به‌وه ده‌کات که پێش بڕیاری دادگای ئیتیحادی، یاسای باری که‌سێتی له هه‌رێمی کوردستاندا رێگه‌ی ده‌دا به ژنی یه‌که‌م سکاڵا بکات ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ی به‌بێ ره‌زامه‌ندی و له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژنی دوه‌می هێنابا، به‌ڵام دوای ئه‌و بڕیاره، ئه‌م یاسایه که‌لێنێکی تێکه‌وت.
ئه‌شواق نه‌جیب رونیده‌کاته‌وه: "له سه‌ر ئاستی عێراقدا یاسای باری که‌سێتی یه‌ک یاسایه، ئه‌گه‌ر پیاوێک له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ژن بێنێت، ته‌نها غه‌رامه ده‌کرێت یان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت راده‌گیرێت، ئه‌مه ده‌رفه‌تێک ده‌ڕه‌خسێنێت که ژنه‌که نه‌توانێت دوجار له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت سکاڵا تۆمار بکات، چونکه پیاوه‌که پێشتر سزای وه‌رگرتوە".
به‌ڕای ئه‌و، ئه‌م یاسایه نوێیه‌ش ئه‌و که‌لێنانه زیاتر قوڵ ده‌کاته‌وه "یاسای جه‌عفه‌ری پشتگیری زیاتری بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه کردوه، ئێستا ژنی یه‌که‌م ده‌بێت بیسه‌لمێنێت که زیانی پێگه‌یشتوه یان مافه‌کانی پێشێلکراون به‌هۆی ژنهێنانی دوه‌م".
ته‌ڵاقدانی ژنان به‌بێ ئاگاداری و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌کان
ئه‌شواق نه‌جیب، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "پیاوان ده‌توانن به پاساوی شه‌ڕێکی پێش‌و یان به‌هێنانی دو شایه‌ت، ته‌ڵاقێکی کۆن تۆمار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانی ژنه‌که بفه‌وتێنن، به‌تایبه‌تی کاتێک ژنه‌که زانیاری له‌سه‌ر ناپاکی هاوسه‌رگیریی ده‌ستده‌که‌وێت، لێره‌دا که‌لێنه‌که خۆی دروست ده‌بێت".
پێیشوایه ئه‌م یاسا جه‌عفه‌رییه کاریگه‌رییه‌کی خێرا و راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌م که‌لێنانه ده‌بێت.
ئه‌و نمونه‌یه‌کی رونی هێنایه‌وه که چۆن پیاوێک هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له ژنه‌که‌ی کردوه که ده‌بێته شیعه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به یاسای جه‌عفه‌ری ته‌ڵاقی بدات و مافه‌کانی بفه‌وتێنێت.
هاوسه‌رگیریی مناڵان و ده‌رئه‌نجامه کارەساتبارەکان
نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره‌ی تر سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیریی مناڵانه، به‌تایبه‌تی له دۆخی خراپی ئابوری کوردستاندا, ئه‌شواق نه‌جیب، رونیكرده‌وه: له ماوه‌ی دو سێ ساڵی رابردودا، که‌یس هه‌بوه که کچان له ته‌مه‌نی 14 و 15 ساڵیدا هاوسه‌رگیرییان پێکراوه و مناڵیان بوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی 16 ساڵییان ته‌واو کردبێت.
ده‌شڵێت: به‌پاساوی نه‌بونیی، خێزانه‌کان کچه‌کانیان داوه به پیاوێکی به‌ته‌مه‌ن که بارودۆخی ئابوری باش بێت، یاسای جه‌عفه‌ریش ئه‌مجۆره بیرۆکانه زیاتر پته‌و ده‌کات.
به‌نیگه‌رانییه‌كیشه‌وه وتى: "پێشبینییه‌کی خراپ ده‌که‌ین بۆ چه‌ند ساڵی داهاتو".