* نەوژین
لە کەرکوک سێ ژن دەچنە پارلەمان؛ تەنها یەکیان بە دەنگی خۆی دەچێت، ئەویش کوردە.
لەکۆی ٢٣٩ کەس کە لە سنوری پارێزگای کەرکوک کە خۆیان بۆ پارلەمانی عێراق کاندید کردبو، ٧١ـیان ژن بون، لەم ژمارەیە سێ ژن بۆ پارلەمانی عێراق سەرکەوتون، یەکێکیان کوردە.
دیلان غەفور، ژنە کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک، بە ٦٨٥٩ دەنگ، توانیویەتی وەک تاکە ژن بە دەنگی خۆی و بەبێ کۆتا، کورسی پارلەمان مسۆگەر بکات.
بەپێی یاسای هەڵبژاردن، ١٢ کاندیدی بازنەی کەرکوک دەچنە پارلەمان، لەم ژمارەیە بەپێی سیستەمی کۆتای ژنان ٣ کورسی بۆ ژنە کاندیدەکان دەبێت، بەو پێیەش دو کاندیدی دیکە بە کۆتا دەردەچن.
ئەوەی تاوەکو ئێستا ئاشکرایە؛ سەلوا ئەحمەد، لە لیستی تەقەدوم، بە ٥،٢١٣ دەنگ بەهۆی سیستەمی کۆتای ژنان دەردەچێت، هاوکات گولسل محەمەد، لە بەرەی تورکمانی عێراق، بە ١٦٣٨ دەنگ ئەویش دەردەچێت.