
* نەوژین
دایان کیتن، ئەکتەری دیار و ناسراوی هۆڵیود، دوێنێ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کیتن لە ساڵی ١٩٤٦ لەدایکبوە و لە حەفتاکانی سەدەی پێشوەوە دەستی بەکاری هونەریی کردوە، ناوبانگیشی بە تایبەت بەهۆی بەشدارییکردنی لە فیلمی "The Godfather" زیاتر دەرکەوت.
ئەو جگە لە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری ژن بۆ فیلمی "Annie Hall" لە ساڵی ١٩٧٧، براوەی چەندین خەڵاتی دیکەش بوە، لەوانە: خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و بافتا.
کیتن لە ماوەی ژیانی هونەریدا بەشداریی لە زیاتر لە ٦٠ فیلمدا کردوە و کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر سینەمای جیهان بەجێهێشتوە.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان