ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی ژنێک رادەگەیەنێت
ھەواڵ
2025/10/07 , بینین : 43


* نەوژین

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی ژنێک رادەگەیەنێت، کە پیاو و ژنێکن.

سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێم، بە نەوژینی راگەیاند: ئەمڕۆ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبارانی کوشتنی ژنێکیان دەستگیرکردوە، کە روداوەکەی بۆ رۆژی ٢٧ـی ئەیلول دەگەڕێتەوە.

رونیکردەوە: لەئێستادا تۆمەتباران کە ژن و پیاوێکن بەماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بەڵام ئامادە نەبو لەبارەی وردەکاری روداوەکە هیچ زانیارییەک بخاتەڕو، وتی: روداوەکە تازەیە و نەگەیشتوین بە هیچ ئەنجامێک، هێشتا ناتوانین بە راگەیاندنەکان هیچ زانیارییەک بدەین.

زۆرترین بینراوەکان