سلێمانی: ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کوژرا و بکوژیش دەستگیرکرا
ھەواڵ
2025/10/07 , بینین : 54


* نەوژین

دوای کوژرانی ژنێک شەوی رابردو لە شاری سلێمانی؛ پۆلیسی شارەکە دەڵێت: بکوژ بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

شەوی رابردو (٦ـی ئەیلول) ژنێک لە گەڕەکی کارێزە وشک لە شاری سلێمانی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، لەبارەیەوە بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەمیانی راگەیەندراوێک دا دەستگیرکردنی تۆمەتباری روداوەکەی راگەیاند.

پۆلیس دەڵێت: تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایکبوی ١٩٩٦ بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەیاسای سزادان راگیراوە و لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە رێکخراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.

دەشڵێت: هۆکاری روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی. بەبێ خستنەڕوی زانیاری زیاتر. هەروەک بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، ژنەکە تەمەنی ٢٥ ساڵ بوە.

 

زۆرترین بینراوەکان