
* نەوژین
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک رادەگەیەنێت، کە بەر لە دو ساڵ هەستاوە بە کوشتنی ژنەکەی لەو شارەدا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بە نەوژینی راگەیاند: دەستگیرکراوەکە بەر لە دو ساڵ لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، هەستابو بە کوشتنی ژنەکەی خۆی.
رونیکردەوە: لەکاتی روداوەکەدا تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد، بەڵام دادوەر فەرمانی کرد بە دەستگیرکردنی کەسێکی دیکە بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، لەو کاتەشەوە هێزەکانمان بەردەوام لە گەڕاندا بون بەدوای شوێنی تۆمەتبار، تاوەکو زانرا لە پارێزگای میسان نیشتەجێ بوە و بە هاوکاری پۆلیسی پارێزگاکە توانیمان دەستگیری بکەین
ئاشکرایکرد: لەئێستادا تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بەڕەگەز عەرەبە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامی دەبێت.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان