کچە یاریزانێکی کورد، پەیوەندی بە یانەیەکی کرواتییەوە دەکات
رەنگاڵە
2025/09/16 , بینین : 49


* نەوژین

کچە یاریزانێکی کورد کە هاوکات یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەی عێراقە بۆ تۆپی پێ، پەیوەندی بە یانەیەکی کرواتییەوە کرد کە لە خولی نایابی وڵاتەکە بەشدارە و درێسی ژمارە ٦ـی یانەکەی پێدراوە.

 كچه‌ یاریزانى كورد: سه‌نا سەرباز، بۆ ماوه‌ى وه‌رزێک په‌یوه‌ندیى به‌ تیمى كچانى یانه‌ى (زێد ئێن كه‌ى گۆریكا)ـى كرواتی كرد، كه‌ یانه‌كه‌ له‌ خولى نایابى ئه‌و وڵاته‌ (ماگێنتا لیگ) به‌شداره‌.

سەنای تەمەن ٢٨ ساڵ، لە شارۆچکەی مەخمور لە پارێزگای هەولێر لەدایکبوە، نزیکەی دو ساڵە یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی عێراقە، خاوه‌نی هه‌ردو ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی و سویدییە.

یانەکە لەکاتی راگەیاندنی گرێەستی سەنا، لەبارەیەوە دەڵێن: ئەزمونی یاریکردنی لە خولی پلە یەکی سویدی دا هەیە و ئەندامێکی چالاکی هەڵبژاردەی عێراقە، بەخێربێیت، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی یاریکردنت دەکەین.

سەنا کە پێشتر بۆ نزیکەی ١٥ یانەی جیاوازی سوید یاریکردوە، بڕیارە لە یانە نوێیە کرواتیەکەی درێسی ژمارە شەشی تیپەکە بپۆشێت و لەهێڵی ناوەند/ پێشەوە، یاری بکات

زۆرترین بینراوەکان