
* نەوژین
دوای دۆزینەوەی تەرمی دایکێک و کچەکەی لەنێو ماڵەکەیان لە هەڵەبجە، پۆلیسی شارەکە دەڵێت: شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە هەیە، دەشڵێت: دەست بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کراوە.
ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە نەوژینی راگەیاند: روداوەکە لەگەڕەگی باخی میر رویداوە، ئێمە کاتژمێر ۷:۲۰ خولەکی ئێوارە لێی ئاگادارکراینەوە، شوێنەواری فیشەک بە جەستەی هەردوکیانەوە هەیە؛ بۆ توێکاری تەرمەکانمان رەوانەی پزیشکی داد کردوە.
ئاشکرایشکرد: دایکەکە بەناوی ( ج .ف. س)، تەمەنی ٥٤ساڵ بوە و کچەکەش بەناوی (ه .ه .ع) تەمەنی ۱۷ ساڵ بوە.
وتەبێژەکەی پۆلیس لەبارەی هۆکار و ناسنامەی ئەنجامدەری تاوانەکە هیچ زانیارییەکی نەخەستەڕو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی نەوژین کە فەرمی نیین؛ تۆمەتبار هاوسەری ژنەکە بوە، هەروەک لەدوای روداوەکە هەڵهاتوە و دەستگیرنەکراوە.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان