
* نەوژین
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌و پێیه‌ى له دێرینترین پارته‌كه كوردییه‌كانه، بۆیه مێژوى به‌شداری ژنانیش له ریزه‌كانییدا كۆنه، به‌ڵام ئه‌م به‌شدارییه هه‌میشه به یه‌ك ریتم و ئاراسته نه‌بوه، به‌ڵكو سێ وێستگه‌ى جیاوازی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئه‌مڕۆ 16ـى ئاب، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان- عێراقه. ئه‌م پارته 80 ساڵییه، له ژیانى خۆیدا به ئاست و شێوازی جیاواز به‌ركه‌وته‌ى هه‌بوه له‌گه‌ڵ به‌شداریی ژنان و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش رۆڵ و به‌شداریی ژنان له‌ڕوى چه‌ندێتى و چۆنێتیشه‌وه تیایدا جیاواز بوه.
له‌م راپۆرته‌دا له‌سه‌ر چوار وێستگه‌ى گرنگی به‌شداریی ژنان له ریزه‌كانى ئه‌م پارته سیاسییه‌دا ده‌وه‌ستین.
قۆناغی یەکەم؛ لە کاری رێکخراوەییەوە بۆ نوێنەرایەتیی سیمبولی (١٩٥٣ - ١٩٦٠)
سەرەتای گرنگیدانی پارتی بە کاری رێکخراوەیی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرەی سێیەم (١٩٥٣)، کە تێیدا شەرعیەتی فەرمی بە دامەزراندنی "یەکێتی ئافرەتانی کوردستان" بەخشی، ئەم هەنگاوە کاری ژنانی لە چوارچێوەیەکی جەماوەریی دانپێدانراودا کۆکردەوە.
بەڵام گۆڕانکارییەکی دیارتر لە کۆنگرەی پێنجەم (١٩٦٠) رویدا، کاتێک خاتو ناهیدە شێخ سەلام وەک یەکەم ژن لە مێژوی حیزبەکەدا توانی بگاتە ئاستی کۆمیتەی ناوەندی. ئەم روداوە، هەرچەندە لەسەر بنەمای توانای تاکەکەسی و ئیرادەی سیاسیی ئەو کاتە بو نەک یاسایەکی ناوخۆیی، بەڵام وەک شکاندنی بەربەستێکی سیمبولی لە مێژوی بەشداریی سیاسیی ژنان لە کوردستان دا تۆمار کرا.
قۆناغی دوەم؛ وەرچەرخانی یاسایی و چەسپاندنی کۆتا (کۆنگرەی ١٣ - ٢٠١٠)
بۆ ماوەی دەیان ساڵ، بەشداریی ژنان لە ئۆرگانە باڵاکانی حیزب دا پەیوەست بو بە کێبڕکێی ئازاد و زەمینەی سیاسییەوە، بەڵام کۆنگرەی سێزدەیەم کە لە ساڵی ٢٠١٠ بەڕێوەچو، ئەم هاوکێشەیەی گۆڕی کە بە وەرچەرخانێکی یاسایی دادەنرێت، لەم کۆنگرەیەدا بۆ یەکەمجار گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەدا کرا و مافی نوێنەرایەتیی ژنان لە ئەگەرەوە کرا بە واقیعێکی یاسایی.
بڕیاری سەرەکی بریتی بو لە دانانی کۆتا بە رێژەی ١٠٪ بۆ ژنان لە هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دا، میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بەشێوەیەک بو کە دڵنیایی دەدا لەوەی نوێنەرایەتیی ژنان لەو رێژەیە کەمتر نەبێت، تەنانەت ئەگەر لە هەڵبژاردنی ئاسایی دا دەنگی پێویستیشیان نەهێنابێت، ئەم هەنگاوە بەشداریی ژنانی لە "پشتیوانیی سیاسی”ـیەوە گۆڕی بۆ "مافێکی پەیڕەویی چەسپاو" و بناغەیەکی یاسایی بۆ قۆناغەکانی دواتر دانا.
قۆناغی سێیەم؛ بەهێزکردنی ماف و گەیشتن بە لوتکەی بڕیار (کۆنگرەی ١٤ - ٢٠٢٢)
کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی کە لە دهۆک بەڕێوەچو، نەک هەر بەردەوامی بەو رێچکە یاساییە دا، بەڵکو زیاتریشی بەهێز کرد، دو گۆڕانکاریی سەرەکی لەم کۆنگرەیەدا رویان دا:
١. بەرزکردنەوەی رێژەی کۆتا: لەسەر بنەمای ئەزمونی سەرکەوتوی کاری پێکردن بە کۆتا، پارتی لەم کۆنگرەیەدا بڕیاری دا رێژەی کۆتای ژنان لەنێو کۆمیتەی ناوەندی دا لە ١٠٪ بۆ ١٥٪ بەرز بکاتەوە.
٢. گەیشتن بە مەکتەبی سیاسی: هاوتەریب لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە یاساییە، بۆ یەکەمجار لە مێژوی حیزبەکەدا، دەرگای بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکاری بۆ ژنان کرایەوە، د. ڤیان سلێمان وەک یەکەم ژن، بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا، ئەمەش بە مانای گەیشتنی ژن هات بە لوتکەی دەسەڵاتی بڕیاردان لەنێو حیزبەکەدا.
به‌سه‌رنجدان له‌م سێ قۆناغه، ده‌رده‌كه‌وێت به‌شداریی ژنان له‌ڕیزی پارتیی دا، قۆناغ دواى قۆناغ به‌ره‌و باشتر رۆشتوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا به‌شدارییه‌كه له‌چاو ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا، زۆر لاسه‌نگه