ژنێک دەبێتە کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر
ھەواڵ
2025/08/15 , بینین : 44


* نەوژین

گویندەلن گرین، دیپلۆماتکاری باڵا، وەک کونسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکار بو، ئەمەش دوای ماڵئاوایی کردنی ‘ستیڤن بیتنەر’ـی کونسوڵی پێشو.

گرین، کە خاوەنی نزیکەی ٢٥ ساڵ ئەزمونی دیپلۆماسییە، هاوکات خاوەن ئەزمونێکی دەوڵەمەندە لە ناوچە هەستیارەکان دا، پێش هاتنی بۆ هەولێر، وەک جێگری باڵیۆز لە وڵاتی ئێسواتینی (پێشتر سویسرا) لە ساڵانی ٢٠٢٣ تا ٢٠٢٥ کاری کردوە،  کە لەوێدا سەرکردایەتی زیاتر لە ١٥٠٠ کارمەند و بودجەیەکی گەورەی کردوە، هەروەها بۆ ماوەی سێ ساڵ ٢٠٢٠ تاوەکو ٢٠٢٣ وەک هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە وڵاتی ماڵتا کاری کردوە.

هەروەها شانبەشانی سەرکردایەتی سەربازیی وەک سەرۆکی ئۆپەراسیۆن و پلانی نێوان ئاژانسەکان بۆ رۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ خزمەتی کردوە.

گویندەلن گرین لە شاری سان ئەنتۆنیۆ لە ویلایەتی تێکساس لەدایکبوە و وەک کچی ئەفسەرێکی سوپای ئەمریکا لە چەندین وڵاتی جیهاندا گەورە بوە، هاوسەرگیری لەگەڵ ترەیسی گرین، فەرماندەی خانەنشینکراوی هێزی دەریایی ئەمریکا کردوە و دایکی دو مناڵە.

 

زۆرترین بینراوەکان