راپەڕین: ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2025/08/09 , بینین : 72


* نەوژین

لە سنوری ئیدارەی راپەڕین تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە؛ لەسەر روداوەکەش هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە.

دوێنێ هەینی (٨ـی ئاب) تەرمی ژنێک لە ناحیەی چوارقوڕنە لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە، لەبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نەوژینی راگەیاند: تەرمی ژنەکە لەنێو ماڵەکەیان بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرخەری ئەوەن خۆی ئەو کارەی کردبێت.

وتیشی: پێشتر لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی خێزانی لەنێوانیان هەبوە و کەیسیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی هەبوە، هەروەک لەسەر روداوەکە هاوسەرەکەی لە دوێنێوە دەستگیرکراوە.

ژنەکە بەناوی (ن،س) تەمەنی ٢٣ ساڵ بوە و دایکی مناڵێک بوە.

زۆرترین بینراوەکان