
* نەوژین
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە رۆژی (١١ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ) بەڕێوەبچێت، (٧٩٢٦) کەس کاندیدن، لەو ژمارەیە ٢٢٢ـیان ژنن، بەغدا زۆرترین و دهۆک کەمترین کاندیدی ژنیان هەیە.
بەپێی ئامارەکانی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (٧٩٢٦) کەس بۆ بون بە پارلەمانتار لەسەر لیستە جیاوازەکان و هاوپەیمانیەتیەکان خۆیان کاندید کردوە، لەو ژمارەیە (٢٢٢٥)ـیان ژنن، واتا رێژەی (٢٨%)ـی کۆی گشتی.
دابەشبونی کاندیدەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
بەغدا؛ (٢٣٥٣) کاندید؛ ١٦٤٧ کاندیدی نێر و ٧٠٦ کاندیدی مێ. نەینەوا؛ (١٠٧٢) کاندید؛ ٧٨٩ کاندیدی نێر و ٢٧٣ کاندیدی مێ. بەسڕە؛ (٥٦٧) کاندید؛ ٤١٠ کاندیدی نێر و ١٥٧ کاندیدی مێ. زیقار؛ (٥٨٠) کاندید، ٤٢٧ کاندیدی نێر و ١٥٣ کاندیدی مێ. بابل؛ (٤٥٨) کاندید، ٣٥٤ کاندیدی نێر و ١٣٢ کاندیدی مێ. دیالە؛ (٣٧٣) کاندید، ٢٦٦ کاندیدی نێر و ١٠٧ کاندیدی مێ.
نەجەف؛ (٣١٥) کاندید، ٢٣١ کاندیدی نێر و ٨٤ کاندیدی مێ. سەڵاحەدین؛ (٣٠٨) کاندید، ٢٢٥ کاندیدی نێر و ٨٣ کاندیدی مێ. قادسیە؛ (٢٨٣) کاندید، ٢٠٥ کاندیدی نێر و ٧٨ کاندیدی مێ. کەرکوک؛ (٣١٥) کاندید، ١٨٠ کاندیدی نێر و ٧٤ کاندیدی مێ. ئەنبار؛ (٢٥٩) کاندید، ١٩١ کاندیدی نێر و ٦٨ کاندیدی مێ. واست؛ (٢٤٨) کاندید، ١٧٨ کاندیدی نێر و ٦٨ کاندیدی مێ.
کەربەلا؛ (٢٣٨) کاندید، ١٧٣ کاندیدی نێر و ٦٥ کاندیدی مێ. موسەنا؛ (١٣٦) کاندید، ٩٨ کاندیدی نێر و ٣٨ کاندیدی مێ. میسان؛ (١٤٢) کاندید، ١٠٥ کاندیدی نێر و ٣٧ کاندیدی مێ. سلێمانی؛ (١٤٤) کاندید، ١٠٨ کاندیدی نێر و ٣٦ کاندیدی مێ. هەولێر؛ (١٠٩) کاندید، ٧٤ کاندیدی نێر و ٣٥ کاندیدی مێ.دهۆک؛ (٦١) کاندید، ٤٠ کاندیدی نێر و ٢١ کاندیدی مێ.