زانکۆی سەڵاحەدین دەرگای وتارخوێنی بۆ ژنان دەکاتەوە
ھەواڵ
2025/07/29 , بینین : 66


* نەوژین

زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاریدا بە کردنەوەی بەشێکی ئەکادیمی نوێ بە ناوی "وتارخوێنی و اگەیاندنی ئاینیی" لەنێو کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان. ئەم هەنگاوە بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستی زانکۆیی لە هەرێمی کوردستان، کە بە فەرمی رێگە بە ژنان دەدات شانبەشانی پیاوان لە بواری وتاردانی ئایینیدا بخوێنن و پسپۆڕی وەربگرن.

بەپێی رێنماییەکان، ئامانج لەم بەشە پێگەیاندنی وتاربێژی شارەزایە، بەڵام جیاوازییەک لەنێوان هەردو رەگەزدا دانراوە؛ ژنانی دەرچو تەنها دەتوانن لەڕێگەی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وتار پێشکەش بکەن، لە کاتێکدا وتاردان لەنێو مزگەوتەکاندا هەر بەتایبەتی بۆ پیاوان دەمێنێتەوە.

وەرگرتن لەم بەشە چەند مەرجێکی دەبێت، دیارترینیان؛ داواکار دەبێت دەرچوی یەکێک لە لقە دیاریکراوەکان (وێژەیی، زانستی، یان ئامادەیی ئایینی) بێت، هەروەک تەمەنی ٣٠ ساڵی تێنەپەڕاندبێت.

زانکۆکە دەڵێت: لەم بەشە  جەخت دەكرێتەوە لە سەر ئامادەكردن و راهێنانی وتاربێژی سەركەوتو لە وتاری ئایینی و شارەزا لە راگەیاندن بە جۆرێك پارێزگاری لە برایەتی و پێكەوەژیان لە نێو كۆمەڵگە و دەزگاكانی راگەیاندن بکات.

زۆرترین بینراوەکان