هەولێر: برایەک خوشکەکەی کوشت
ھەواڵ
2025/05/23 , بینین : 190


* نەوژین

درەنگانی شەوی رابردو لە گوندێکی سەر بە پارێزگای هەولێر برایەک خوشکێکی خۆی بە گوللە کوشت و هێشتا دەسگیرنەکراوە.

روداوەکە لە گوندی پیرڕەش کاتژمێر نزیکی ٣٠؛٢ خولەکی شەو لەدوای دروستبونی دەمەقاڵێ لەنێوانیان رویداوە، بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، کچەکە بەناوی (ئیمان) تەمەنی ٢٢ ساڵ بوە و تۆمەتباریش تەمەنی ١٨ ساڵە.

هەر بەپێی زانیارییەکان تۆمەتبار لەدوای روداوەکە بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵهاتوە و هێشتا دەستگیرنەکراوە، بەڵام باوکی کچەکە دەستبەسەرە و لەسەر روداوەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

 

زۆرترین بینراوەکان