هەڵەبجە: تەرمی ژنێک کە شوێنەواری فیشەک بە سەریەوەیە لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
ھەواڵ
2025/04/09 , بینین : 360


* نەوژین

لە هەڵەبجە تەرمی ژنێک کە شوێنەواری فیشەک بە سەریەوەیە لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە، پۆلیس دەڵێت: دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردوە.

لەبارەی روداوەکە رائید؛ ئاکام قوتبەدین، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە نەوژینی راگەیاند: روداوەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ لێی ئاگادار کراینەوە، ژنەکە بەناوی (ش. ن. ص) تەمەنی ٣٨ ساڵ بوە، پیشەی ژنی ماڵەوە بوە و نیشتەجێی گەڕەکی سەرا بوە لە هەڵەبجە.

وتیشی: شوێنەواری فیشەک بەسەریەوەیە و بۆ لێکۆڵینەوە تەرمەکەمان رەوانەی پزیشکی داد کردوە، هەروەک پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.

ئەم روداوە یەکەم روداوی کوشتنی ژنانە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەماوەی دو ساڵی رابردودا.

زۆرترین بینراوەکان