لە ئاکرێ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە؛ تەل و ئاسن لەمل و قاچی گرێدراون
ھەواڵ
2025/03/13 , بینین : 270


* نەوژین

تەرمی ژنێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە، پۆلیسی ئاکرێ ـش دەڵێت: تەلى ئاسن لە قاچ و ملى ژنەکە گرێدراوە و پێى خنکێنراوە و دواتر خراوەتە زێى گەورەوە، دەشڵێت: لەسەر روداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ بڵاویکردوەتەوە: ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ـی پێش نیوەڕۆ، بنکەى پۆلیسى کەڵەک ئاگادارکرایەوە لەوەى کە لە زێى بچوک لە سنورى گوندى زەنگل، تەرمى ژنێک دەرکەوتوە و دواتر تیمەکانمان رۆشتنە شوێنەکە و تەرمی ژنەکەیان دەرهێنا.

ئاشکرایکرد: دەرکەوت کە تەلى ئاسن لە قاچ و ملى ژنەکە گرێدراوە و پێى خنکێنراوە و دواتر خراوەتە زێى گەورە. باسیلەوەشکردوە: بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆر بەسەر خنکانیدا تێپەڕیوە، تەرمی ژنەکە کۆن بوە و ناناسرێتەوە.

رونیشیکردەوە: لە ئێستادا تەرمی ژنەکە رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە بۆ دیاریکردنى ناسنامە و شێوازى کوشتنەکەى، هاوکات بە بڕیارى دادوەر و بەپێى مادەى ٤٠٦ لە یاساى سزادان، دۆسیە بۆ حاڵەتەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستى پێکردوە.

زۆرترین بینراوەکان