لە هەولێر ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2025/02/23 , بینین : 3,002


* نەوژین

لە هەولێر ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا، بەرگری شارستانی شارەکەش دەڵێت: لەسەر پردێک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، دەڵێت: دوێنێ شەممە (٢٢ـی شوبات)، ژنێک لەسەر پردی نوێی کەڵەک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەک دواتر لەلایەن تیمی ژێرئاوی بەرگری شارستانی خەباتەوە توانراوە تەرمەکەی لەژێر ئاو دەربهێندرێت و رەوانی پزیشکی داد کرا.

ئاشکرایشیکرد: ژنەکە بەناوی (ل، ح، ر) تەمەنی ٢٩ ساڵ بوە، هاوسەرگیری کردوە و دانیشتوی شاری هەولێر بوە.

ئەمە و لەبارەی هۆکاری پشت روداوەکە هیچ زانیارییەکی نەخستوەتە رو.

زۆرترین بینراوەکان