لە هەولێر ژنێک دوای خنکاندنی ئاگر لە جەستەیشی بەردرا
ھەواڵ
2025/02/05 , بینین : 8,870


* نەوژین

لە سنوری پارێزگای هەولێر ژنێک لەلایەن کەسێکەوە لەنێو هۆتێلێک خنکێندرا و لەدوای ئەوەش بکوژ بردویەتیە جێگەیەکی چۆڵ و ئاگری لە جەستەی بەرداوە.

تەرمی ژنەکە دوێنێ بەیانی (٤ـی شوبات) لەنێوان گوندی کەلەکان و بەحرکە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، ژنەکە لەنێو یەکێک لە شوقەکانی شاری هەولێر خنکێندراوە و دواتر تەرمەکەی لەلایەن بکوژەوە بردراوەتە دەرەوەی شار و لەوێ ئاگری تێبەردراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پۆلیس چەند کاتژمێرێک دوای دۆزینەوەی تەرمی ژنەکە، تۆمەتباری بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکردوە و لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش دانی بە تاوانەکەی دا ناوە، وتویەتی “لەسەر قەرز کوشتومە”.

تۆمەتبار و کوژراو هەردوکیان بە نەتەوە عەرەبن، وەک لەکاتی لێکۆڵینەوەش تۆمەتبار باسی لێوەکردوە “لەگەڵ کوژراو پێکەوە هاوڕێ بون”.

زۆرترین بینراوەکان