بنەماڵەی لەنیا: کچەکەمان لەلایەن خاڵیەوە کوژراوە
ھەواڵ
2025/02/03 , بینین : 5,563


* نەوژین

ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ ژنێک کوژرا و بنەماڵەکەیشی دەڵێن بکوژ خاڵی ژنەکە بوە و ئاڵودە بە ماددەی هۆشبەر بوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە (٣ـی شوبات) لە قەزای چەمچەماڵ ژنێک بەناوی ‘لەنیا ئەحمەد’ بە چەقۆ کوژرا، لەبارەی روداوەکە بنەماڵەکەی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێن: ‘ح، ح’ کە ناوی خاڵی ژنەکەیە، بەشێوەیەکی دڕندانە هەستاوە بە کوشتنی، ناوبراو ئاڵودەبوی ماددەی هۆشبەرە و پێشتر لەنێو داعش بوە.

لەنیا، تەمەن ٣٤ ساڵ، هاوسەرگیری کردبو و دایکی دو مناڵ بو، هەروەک فەرمانبەر بوە لە زانکۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست نەوژین کەوتون؛ بکوژ لەدوای روداوەکە هەڵهاتوە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.

زۆرترین بینراوەکان