شەقڵاوە: کەسێک دایکی و خوشکێکی کوشت
ھەواڵ
2024/12/01 , بینین : 1,217


* نەوژین

لە شەقڵاوە کوڕێک دایکی و خوشکەکەی کوشت، ئاسایشی هەولێریش دەڵێت: دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێک دا کەمێک بەر لە ئێستا، رایگەیاند: لە شەقڵاوە کەسێک بەناوی (ر، ش، ف) بەهۆکارێکی نادیار تەقەی لەدایک و خوشکەکەی کردوە و بەهۆیەوە هەردوکیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکرایشیکردوە: تۆمەتبار لەدوای روداوەکە و لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە خۆی رادەستی هێزەکانی ناوخۆ کردوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەستیپێکردوە.

زۆرترین بینراوەکان