گەرمیان: لە پێشانگایەکدا ١٦ وێنەی کچە فۆتۆگرافەرێک نمایشکران
ھەواڵ
2024/12/01 , بینین : 1,192


* نەوژین

گروپی نەوژین و هاوکاری ئەڵمانی، پێشانگایەکی فۆتۆگرافیان بۆ کچە شێوەکارێک کردەوە، تێیدا ١٦ وێنە نمایشکران کە سەرجەمیان وێنەی سروشت بون.

لەژێر ناونیشانی: "سروشت لەچاوی کچە فۆتۆگرافەرێکەوە"، گروپی نەوژین بە پاڵپشتی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە (١ـی کانونی یەکەم) پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆگرافەر: (رەنگین فەتاح)، لە قەزای کەلار سازکرد.

لە پێشانگاکەدا کە لە باخچەی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار نمایشکرا، ١٦ وێنەی ئەو خانمە فۆتۆگرافەرە نمایشکران کە سەرجەمیان دەربارەی سروشت بون و بە مۆبایل گیرابون.

رەنگین فەتاح، لەوبارەوە بە نەوژینی وت: لە تەمەنێکی کەمەوە خولیای وێنەگرتنی سروشتم هەبو و بە مۆبایلەکەم وێنەی سروشتم دەگرت، پەرەم بە بەهرەکەم دا، تاوەکو گەشتم بەوەی ئەمڕۆ پێشەنگای تایبەتم بۆ بکرێتەوە.

زۆرترین بینراوەکان