ئاکرێ: برایەک خوشکەکەی بە دەستڕێژی گوللە کوشت
ھەواڵ
2024/09/30 , بینین : 1,208


* نەوژین

لە ئاکرێ برایەک خوشکەکەی بە دەستڕێژی گوللە کوشت و زاواکەشی بریندارکرد، دوای روداوەکەش تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.

ئەمشەو (٣٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٤) لە گەڕەکی قاچاخاڤا لە قەزای ئاکرێ، کەسێک تەقەی لە خوشکەکەی و زاواکەی کرد و بەهۆیەوە خوشکەکەی گیانی لەدەست دا و مێردی خوشکەکەیشی بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆک کراوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ژنەکە کە تەمەنی ٤٠ ساڵ بوە، لە ئاکامی دەستڕێژی گوللەی براکەی گیانی لەدەستداوە و لەمیانی دەستڕێژەکەدا ١١ گوللەی بەرکەوتوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبار لەدوای روداوەکە، هەڵهاتوە و دەستگیرنەکراوە، پۆلیسیش هیچ زانیاریەکی لەبارەی چۆنیەتی و هۆکاری روداوەکە بڵاونەکردوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دو رۆژ بەر لە ئێستا و رۆژی (٢٨ـی ئەم مانگە) هەر لە سنوری پارێزگای دهۆک و لە گوندێکی سەر بە قەزای ئامێدی، پیاوێک بە دەستڕێژی گوللە ژنەکەی کوشت و سێ لە مناڵەکانیشی بریندار کرد.

زۆرترین بینراوەکان