
* نەوژین
لە هەڵەبجە ژنێک لەنێو ماڵەکەی سوتا و بەهۆیەوە بریندارە، پۆلیسیش دەڵێت: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، بە نەوژینی راگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستا ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ بەناوی (چ. س. ک)، لەماڵەکەی خۆی سوتا.
رونیکردەوە: بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دەرکەوتوە ئەو ژنە خۆی ئاگری لە جەستەی بەرداوە و بەهۆیەوە بەشێکی جەستەی سوتاوە.
ئاشکرایشیکرد: لەئێستا دا بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، هەروەک پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە.
ئەمە یەکەم حاڵەتی سوتانی ژنانە لەمساڵدا کە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە تۆماردەکرێت
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان