لە کەلار کچێک بە سوتان گیانی لەدەست دا
ھەواڵ
2024/07/16 , بینین : 1,198


* نەوژین

لە کەلار کچێکی تەمەن ١٦ ساڵان، دوای ٢٤ کاتژمێر لە سوتانی بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

رزگار لەتیف، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە نەوژینی راگەیاند: کاتژمێر ۱۱ـی شەوی رابردو (١٥ـی تەموز) کچێکی تەمەن ۱٦ ساڵ بەناوی (هـ.ئـ.مـ ) بە سوتاوی هێندرایە لای ئێمە، بەڵام چونکە سوتاوییەکەی زۆر بو لەدوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی سلێمانیمان کرد.

وتیشی: بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا ئاگادار کراینەوە کە بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەی لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

کچەکە دانیشتوی گەڕەکی شەهیدان و پیشەی فێرخوازی ئامادەیی بوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە روداوەکە کە نەیویست ناوی بهێنین، وتی: کەسوکارەکەی لەکاتی ئیفادەدا وتویانە “کچەکەمان خۆی سوتاندوە”. 
 

زۆرترین بینراوەکان