لە گەرمیان ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2024/06/22 , بینین : 427

 

* نەوژین

لە ناحییەیەکی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ژنێک بە خنکان گیانی لەدەستدا و بەوتەی سەرچاوەیەکیش حاڵەتەکە خۆکوژی بوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە نەوژینی وت: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک کە تەمەنی نزیکەی ٦٠ ساڵ دەبێت و دانیشتوی ناحیەی سەرقەڵای سەر بە کفرییە، بە مردویی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار.

رونیشیکردەوە: ژنەکە بە خنکان گیانی لەدەستداوە و بەوتەی کەسوکارەکەیشی، ژنەکە خۆی هەڵواسیوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە کردوەتەوە و تەرمەکەش بۆ توێکاریی نێردراوە بۆ پزیشکیی دادوەریی.

 

زۆرترین بینراوەکان