لە زاخۆ برایەک خوشکەکەی کوشت
ھەواڵ
2024/05/12 , بینین : 444

 

* نەوژین

لە زاخۆ برایەک خوشکەکەی بە دەستڕێژی گوللە کوشت و پۆلیسیش دەڵێت: راستەوخۆ دوای روداوەکە دەستگیرمانکردوە.

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (١٢ـی ئایار) لە قەزای زاخۆ برایەک بە چەکی کڵاشینکۆف دەستڕێژی گوللەی لە خوشکەکەی کرد و کوشتی.

لەبارەی روداوەکە پۆلیس راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەڵێت: ئەو کەسەی هەستاوە بە کوشتنی خوشکەکەی بەناوی (ب.م.ع)ـە، راستەوخۆ دوای روداوەکە بەپێی بەندی (٤٠٥) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرمان کردوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.

رونیشیکردوەتەوە: بۆ لێکۆڵینەوە تەرمی خوشکەکە رەوانەی پزیشی دادی زاخۆ کراوە و هەروەها دەستمان بەسەر ئەو چەکەدا گرتوە کە تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.

زۆرترین بینراوەکان