لە هەولێر پیاوێک ژنەکەی کوشت و پۆلیسیش دەڵێت: دەستگیرمانکردوە
ھەواڵ
2024/04/03 , بینین : 546

 

* نەوژین

پۆلیسی هەولێر دەڵێت: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکردوە کە ئەم ئێوارەیە هاوسەرەکەی خۆی دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتی.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (٣ـی نیسان) پیاوێک لە دوسایدی فڕۆکەخانە لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو، کاتێک کە ژنەکەی لەسەر شەقام دەرۆیشت، لە ئۆتۆمبێلێک دابەزی و  دەستڕێژی گوللەی لێکرد و بەو هۆیە ژنەکەی گیانی لەدەستدا.

لەبارەی روداوەکەوە، کەمێک بەر لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێک دا رایگەیاند: بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار (ج ، م، س) دەستگیرکراوە، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، هاوسەرەکەی لەنزیک شوقەکانی پارک ڤیو لەشاری هەولێر کوشت.
 

زۆرترین بینراوەکان