باوکێک سکاڵا دژ بەو کەسە تۆماردەکات کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچەکەی کردوە
ھەواڵ
2024/03/19 , بینین : 536

 

* نەوژین

پۆلیسی سلێمانی لەسەر سکاڵای باوکێک تۆمەتبارێک دەستگیردەکات، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچەکەی کردوە و لەبەرامبەر دا پارەی وەرگرتوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەندراوێک دا بڵاویکردوەتەوە: لەسەر سکاڵای باوکێک، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان، تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسیی "شخصی" لە کچەکەی كردبو.

دەشڵێت: باوکەکە وتویەتی تۆمەتبار لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنەکانی کچەکەی داوای هەزار دۆلاری کردوە و کچەکەش پێیداوە.

هەروەک پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە کە تەمەنی ١٩ ساڵە، دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە لە کچەکە وەریگرتوە، هەروەک لە ئێستادا تۆمەتبار راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامی دەبێت.

زۆرترین بینراوەکان